جیهانی
زیانی تەقینەوەكانی بەیروت بە 15ملیارد دەخەمڵێندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
زیانەكانی تەقینەوە گەورەكەی بەیروت لەنێوان 10 بۆ 15 ملیارد دۆلار خەمڵێندراوە.
مەروان عبود، پارێزگاری بەیروت رایگەیاند" 300 هەزار هاوڵاتی لوبنانی لە ئەنجامی تەقینەوە كارەساتبارەكەی بەیروت، بێ ماڵ و حاڵ بوون و ماڵەكانیان وێران بووە، زیانەكانی رووداوەكەش لەنێوان 10 بۆ 15 ملیارد دۆلار خەمڵێندراوە ".
لەلایەن خۆشیەوە وەزارەتی تەندروستی لوبنان، دوایین ژمارەی كوژراوەكانی تەقینەوەكەی راگەیاند كە تا ئێستا گەیشتووەتە 135 كەس و ژمارەی بریندارەكانیش بەرزبووەتەوە بۆ پێنج هەزار كەس ، هێشتا دەیان كەسی دیكە لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا بێسەروشوێنن ".
جێی ئاماژەیە، حكومەتی لوبنان پێشتر هۆكاری تەقینەوەكەی گەڕاندووەتەوە بۆ كۆگایەكی ماددەی نیتراتی ئەمۆنیۆم، دوێنێش رایگەیاند ئەو بەرپرسانەی كە لە ساڵی 2014 ەوەلە بەندەری بەیرووت بەرپرسیارێتییان هەبووە، لە ماڵەوەی خۆیان زیندانی دەكرێن تا ئەو كاتەی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی تەقینەوەكان ئاشكرا دەبێت ".
هەر لەوبارەیەوە میشێل عەون سەرۆك كۆماری لوبنان، رایگەیاند " توندترین سزا چاوەڕێی ئەو كەسانە دەكات، كە بەرپرسن لە روودانی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت ".