گێتی

ترەمپ: بایدن ئازاری خوا و ئینجیل دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ: بایدن ئازاری خوا و ئینجیل دەدات
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پالێوراوی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی ئەمریكا تۆمەتبار دەكات بە ئازاردانی خوا و ئینجیل، چونكە دژی بەدەستهێنانی چەك و تەقەمەنیە.

جۆن بایدنی جێگری، سەرۆك كۆماری پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەلایەن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تۆمەتبار دەکرێت بە ئازاردانی خوا و ئینجیل و وتی"جۆن بایدن دژی خوایە، وە دژی چەك و تەقەمەنیشە".

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی، ئەو هێرشەی ترەمپ بۆ سەر بایدن لەكاتی سەردانیكردنی ترەمپ بوو بۆ ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریكی كە بە یەكێك لە ویلایەتە یەكلاكەرەوەكان دادەنرێت بۆ بردنەوەی پاڵێوراو لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكادا و ئەو سەردانەی ترەمپیش كە لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا بوو وەك چۆن لە ساڵی 2016 بۆ كۆ كردنەوەی دەنگ ئەنجامیدا. 

لەكاتی قسەكردنیدا بۆ جەماوەرەكەی ترەمپ رایگەیاند" بایدن شوێنكەوتەی ئەجێندای چەپی توندڕەوە وەك چەكێك بەكاریدەهێنێت، پێشێلی بەندی دووەمی دەستوور دەكات، نەدینی هەیە و نە هیچ شتێك، ئازای خوا و ئینجیل دەدات".

شایەنی باسە، بایدن مەسیحییەكی كاسۆلیكیە و ركابەری ترەمپە بۆ هەڵبژاردنەكانی 3ی تشرینی دووەمی داهاتوو و تائێستاش بەپێی راپرسیەكان لە پێشەوەی ترەمپ دایە، پێشتریش چەند جارێك بایدن دووپاتی كردۆتەوە كە چۆن ئیمانەكەی هاوكاری كردووە درێژە بە ژیانی بدات لە كاتی لەناوچوونی هاوسەر و كچەكەی لە رووداوێكی ئۆتۆمبیلدا لە ساڵی 1972.

دوێنێ پێنجشەممە، راوێژكاری فەرمی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەی بایدن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند " جۆ بایدن باوەڕدارێتیەكەی كرۆكی كەسایەتیەتی، بەدرێژایی ژیانی بە سەربەرزی ژیاوە، ئەو باوەڕەشی سەرچاوەی هێز و ئاسوودەیی بووە لە كاتە قورسەكاند".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان