عیراقی

عیراق رووبەڕووی مەترسی زیاتر دەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق رووبەڕووی مەترسی زیاتر دەبێتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 3461 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 75 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ  144 هەزار و 64 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 3461 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 75 حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە و 2172 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە،  144 هەزار و 64 کەس تووشبوون و 103 هەزار و 197 کەس چاکبوونەتەوە و 5236 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan