عیراقی

وەزارەتی خوێندنی باڵا سەبارەت بە خوێندنی ساڵی نوێ بڕیاری دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی خوێندنی باڵا سەبارەت بە خوێندنی ساڵی نوێ بڕیاری دا
مەودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق لەبارەی خوێندنی ساڵی نوێی زانکۆ و پەیمانگاکان ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان ئەوەیە خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین بێت تاوەکو مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی دێت.

ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق  بڕیاریدا خوێندنی ساڵی نوێی زانکۆ و پەیمانگاکان بەشێوەی ئۆنلاین و هاوبەش بێت تاوەکو مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی دێت.

هەروەها، وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق بڕیاری ئەوەیدا هەفتانە خوێندکاران یەک رۆژ دەوام بکەن، ئەم بڕیارانەش لە پێناو پاراستنی گیانی خوێندکاران و مامۆستایانە.

س.س

Qaiwan
Qaiwan