جیهانی
ترەمپ وەڵامی هەواڵگری وڵاتەكەی دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرۆكی ئەمەریكا وەڵامی راپۆرتێكی هەواڵگریی وڵاتەكەی دەداتەوە و دەڵێت" چین دەیەوێت جۆو بایدن ببێتە سەرۆك و رووسیاش دوایین وڵاتە كە پێیخۆشە ترەمپ ببێتەوە بە سەرۆكی ئەمەریكا ".
هەفتەیەك لەمەوبەر، بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمەریكا رایانگەیاند" بڕوایان وایە كە رووسیا سوود لە چەند رێكارێك وەردەگرێت بۆ لاوازكردنی پێگەی جۆو بایدن بەربژێری پارتی دیموكرات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا ".
بەرپرسانی هەواڵگری ئەمەریكا ئاماژەیان بەوەشكردبوو" ژمارەیەك كەسی نزیك لە كۆشكی سەرۆكایەتیی رووسیا "كریملین" كاردەكەن بۆئەوەی جارێكی دیكە دۆناڵد ترەمپ سەركەوتن لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی دا بەدەستبهێنێت و ببێتەوە بە سەرۆكی ئەمەریكا ".
هەر بە وتەی ئەو بەرپرسانەی "سی ئای ئەی" چین هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆئەوەی كاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا هەبێت، چونكە نایەوێت ترەمپ ببێتەوە سەرۆكی ئەو وڵاتە ".
لە بەرامبەر ئەو وتانەی هەواڵگری وڵاتەكەی ، دۆناڵد ترەمپ، لەمیانی وتارێكدا لە ویلایەتی نیوجێرسی رایگەیاند" چین دەیەوێت بایدن ببێتە سەرۆكی ئەمەریكا و رووسیاش پێی خۆش نییە ئەو ببێتەوە سەرۆكی وڵات ".
سەرۆكی ئەمەریكا وتیشی" گرنگ نییە بەلامەوە كێ چی دەڵێت ، سەیربكەن بزانن چیمان بۆ سوپا كردووە ؟ سەیربكەن بزانن چیمان كردووە لە دەرخستنی ئەو بۆرییەی كە ملیاران دۆلار بۆ رووسیا دابیندەكات ، سەیربكەن بزانن لە بواری ناتۆدا چ كارێكمان كردووە؟ من لە بودجەی ناتۆدا ساڵانە 130 ملیار دۆلارم لەو وڵاتانە زیادكردووە كە ئەركی خۆیان جێبەجێنەدەكرد، بەڵام ئێستا ئەو پارەیە دەدەن، وتیشی لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا ئەو پارەیە بۆ 400 ملیار بەرزدەبێتەوە ،بێگومان ئەو هەموو پارەیە بۆ پاراستنە دژی رووسیا ، چینیش دەیەوێت هەڵبژاردنێكمان هەبێت كە تێیدا دۆناڵد ترەمپ بە جۆبایدنی خەواڵوو بدۆڕێت ، ئەوان خەون بەوەوە دەبینن خاوەندارێتی وڵاتەكەمان بكەن ، ئەگەر جۆو بایدن ببێتە سەرۆكی ئەمەریكا ، چین دەبێتە خاوەنی ئەم وڵاتە".
وا بڕیارە سێی تشرینی دووەمی داهاتوو، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی لە ئەمەریكا بەڕێوەبچێت ، دۆناڵد ترەمپ بەربژێری پارتی كۆمارییە و جۆو بایدنیش بەربژێری پارتی دیموكراتەكانە.