جیهانی

پۆمپیۆ داوای لێكۆڵینەوەیەكی روون دەكات بۆ تەقینەوە گەورەكەی بەیرووت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆمپیۆ داوای لێكۆڵینەوەیەكی روون دەكات بۆ تەقینەوە گەورەكەی بەیرووت
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا داوا دەكات لێكۆڵینەوەیەكی روون و گشتگیر دەستپێبكرێت سەبارەت بە تەقینەوە گەورەكەی بەیرووت ، كە رۆژی سێشەممەی رابردوو روویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە 150 كەس كوژران و هەزارانیش برینداربوون.

مایك پۆمپیۆ,  وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە میانی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەدا رایگەیاندووە "گەلی لوبنان مافی ئەوەی هەیە لەبارەی رووداوەكەوە لێپرسینەوە ئەنجام بدات, پێویستە لەسەر حكومەتیش پێش هەموو شتێك پاراستنی گیانی هاوڵاتییەكانی لا مەبەست بێت ".

پۆمپیۆ وتیشی "هەست بە دڵگرانی دەكەین بۆ لەدەستدانی ژمارەیەك رۆح لەو كارەساتەدا كە بووە هۆی وێرانبوونی بەیرووت ، نوێژ دەكەین بۆ رزگاربووان و خێزانەكانیان لەگەڵ كۆی لوبنانییەكان، لەمیانی ململانێیان بۆ بنیاتنانی ژیان و شارەكەیان بۆ جارێكی دیكە ".

لە كۆتایی وتەكانیدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئەوەشی خستەڕوو "هیچ وڵاتێك وەك ئەمەریكا هاوسۆزی و بەخشینی نییە بۆ لوبنانییەكان و بەردەوام دەبین لە هاوكاری گەلی لوبنان ".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان