جیهانی
بەهۆی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەك 18 كەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەرپرسێكی باڵای هیند رایگەیاند، بەهۆی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەك لە هیند 18 كەس گیانیان لەدەستدا و 16 كەسیش برینداربوون.
فڕۆكەیەكی كۆمپانیای "ئێر ئیندیا ئێكسپرێس" لەكاتی نیشتنەوەی لە فڕۆكەخانەی "كالیكۆتی نێودەوڵەتی" بوو بە دوو بەشەوە.
بەپێی هەواڵێكی رۆیتەرز، كییە چوبالاكریشنان بەرپرسی ناوچەی مالاپورام لە ویلایەتی كیرالا لە باشوری هیند، رایگەیاندووە " لە كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەدا فڕۆكەوان و یاریدەدەرەكەشی گیانیان لەدەستداوە ".
هەر لەوبارەیەوە هاردیپ سینگ پوری ، وەزیری فڕۆكەوانی مەدەنی هیند رایگەیاند " دەسەڵاتداران توانیویانە زۆربەی سەرنشینەكان رزگار بكەن لەبەرئەوەی فڕۆكەكە گڕی نەگرتووە ".
ئەو رووداوە بە خراپترین رووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە دادەنرێت لە هیند لە دوای ساڵی 2010، كاتێك لەو ساڵەدا فڕۆكەیەكی مەدەنی كە 190 سەرنشینی هەڵگرتبوو كەوتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەكانی گیانیان لەدەستدا ".
س.ج