جیهانی
روسیا دژی كوردانی رۆژئاوای كوردستان دەوەستێتەوە و پشتیوانی لە ئەسەد دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رێككەوتنە نەوتییەكەی نێوان كۆمپانیایەكی ئەمەریكی و هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" بە خراپ و یاسا شكێنی ناودەبات و دەشڵێت ئەمەریكا هێزە كوردییەكان بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەكاردەهێنێت.
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند "ئەو هەنگاوەی ئەمەریكا ناویەتی پێشێلكاریی یاسا نێودەوڵەتییەكان و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییە و خۆنمایشكردنە وەكو هێزێكی داگیركەر".
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەشكردووە "سیاسەتی بەهێزكردنی هێزەكانی كورد لەسەر حسابی گرووپە ئیتنی و ئایینییەكانی دیكە لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا گرژی ناوخۆیی و هەڕەشەی جدی لەسەر سەقامگیریی هەرێمایەتی دروستدەكات و رەنگدانەوەی خراپی دەبێت".
پێشتر مەودا میدیا لە راپۆرتێكی فراواندا ئاشكرای كردبوو كەوا كۆمپانیای دەلتا كرێسینت ئێنرجی لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان گرێبەستی دەرهێنانی نەوتیان واژۆ كردووە. هەروەك هەریەك لە حكومەتەكانی سوریا، ئێران و توركیا ئەو گرێبەستەیان رەتكردەوە و بە دزینی سامانی خەڵكی سوریا و مەترسی بۆ سەر یەكپارچەیی خاكی سوریا ناویان بردبوو.
لە راپۆرتەكەی مەودا میدیادا د.فایەق گوڵپی، سیاسەتڤان و شارەزا لە كاروباری سیاسیی توركیا وتبووی "ئەو گرێبەستە نەوتییە هەنگاوێكی گرنگە بۆ كورد لە رۆژئاوای كوردستان و پەیوەندییە ئابوورییەكانیش، پەیوەندیی سیاسی بەدوادا دێت".
خ.غ