کوردستانی

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم: موشه‌كه‌كانی شه‌وی رابردوو بێ‌ زیان بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم: موشه‌كه‌كانی شه‌وی رابردوو بێ‌ زیان بوون
مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت" مووشه‌كه‌كانی شه‌وی رابردووی ئێران هیچ زیانێكیان نه‌بووه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ئه‌و مووشه‌كانه‌ی شه‌وی رابردووی كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ زیانێكیان نه‌بووه‌.

شه‌وی رابردوو سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق كرد و چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێركران.
Qaiwan
Qaiwan