کوردستانی
پیاوێک بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر دەستگیرکردنی پیاوێکی بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی و دەستڕێژی گولـلە بۆ سەر هێزەکانی پۆلیس راگەیاند، ئاماژە بەوەشکراوە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند "لەدوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی ھەولێر بە بوونی تەرمێک لە شارۆچکەی عەنکاوە، بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە، تیمێکی لێکۆڵینەوە لە بەشی نەھێشتنی تاوان، بەشی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان، بەشی پۆلیسی عەنکاوە/ بنکەی پۆلیسی حەدیاب و بنکەی پۆلیسی عەنکاوە پێکھێندرا و دوای گەیشتنیان بە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت تەرمی ژنێک فڕێدراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕ، توانرا بە کەمتر لە حەوت کاتژمێر تۆمەتبار بەناوی (ع.س.ن.) کە بە چەکی کڵاشنکۆف دەستڕێژی گوللـەی لە ھێزەکانی پۆلیس کرد، دەستگیر بکرێت و دانی نا بەتاوانەکەیدا کە ھەڵساوە بە کوشتنی هاوسەرەکەی خۆی بە گولـلە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "توانراوە تۆمەتبارێکی دیکەش لە رووداوەکەدا دەستگیر بکرێت بەناوی (ھـ.م.ح.) و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان، بەندکراون".
س.س
س.س