عیراقی
بەشیر حەداد: پرۆسەی تەعریب کردن لە ناوچە کوردستانییەکان دەستیپێکردووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت لەبەر ئەوەی حکومەتی عێراق وادی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقی دیاری کردووە پرۆسەی تەعریب جارێکی دیکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان دەستی پێکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو دانوستانەکان جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکان بکاتەوە.

د.بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە "حکومەتی عیراق مانگی شەشی ساڵی داھاتووی بۆ ھەڵبژاردن دەستنیشان کردووە، بەمەش عەرەباندن دەستی پێکردووەتەوە، ئەو کارەش کە بۆ پرۆسەی تەعریب دەکرێت لە ناوچە کوردستانییەکان، بۆ ئەوەیە رێژەی عەرەب لەو ناوچانە زیاتر بێت و دەیانەوێت دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕن و کاریگەری بکاتە سەر دەنگی کورد".
ئاماژەی بەوەشکردووە "پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو دانوستانەکان جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکان بکاتەوە و هەوڵبدرێت ھێزی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپا دروست بکرێت، هەروەها ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانە".
باسی لەوەشکردووە "ئەوەی دەکرێت ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقە و ئەگەر سەرکردایەتیی کورد ئەو کێشانە چارەسەر نەکات، ئەو شاڵاوەی تەعریب، کاریگەری لەسەر دەنگی کورد دەبێت، بۆیە پێویستە پێش ھەڵبژاردن ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و کۆتایی پێبھێندرێت، بۆ ئەوەی دەنگی کورد لەو ناوچانەدا کەم نەکات".
س.س
س.س