کوردستانی
ئاژانسی پاراستن روونکردنەوە دەدات لەبارەی هێرشکردنە سەر کادرێکی پێشووی پارتی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاژانسی پاراستن ئەمڕۆ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرشکردنە سەر دانا مەنمی، کادری پێشکەوتووی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی، ئاماژە بەوەدەکات ئاژانسی پاراستن دوور و نزیك پهیوهندی بهو رووداوهوه نییه.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "ئەمرۆ لە میدیای فەرمیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاوکرایەوە کە گوایە کەسێک بە ناوی دانا مەنمی، ئاژانسی پاراستن بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە ناو شاری سلێمانی لێیان داوە. ئێمە لە کاتێکدا ئەو جۆرە رەفتارانە ئیدانە دەکەین".
ئاماژە بەوەشکراوە "رایدەگەیەنین کە دوور و نزیک ئەم رووداوە پەیوەندیی بە ئاژانسی پاراستنەوە نییە و ئەو سیناریۆیە لە لایەن کەسانێک بۆ ناشیرین کردنی ناوی ئاژانسی پاراستن جێبەجێ کراوە و ئەو کەسەیان بۆ مەرامەکانیان کردووەتە قوربانی. پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەنی دوور لە دەستێوەردان لەم رووداوە بکرێت و راستییەکان بۆ رای گشتی روون بکرێنەوە".

س.س