کوردستانی

دواین زانیاری لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواین زانیاری لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵدان، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایدەگەیەنێت رۆژی سێشەممە لیستی دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکرێتەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی سێشەممە کاتژمێر 10:00ی بەیانی لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵ بڵاو دەکرێتەوە".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرێت، دواتر مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan