کوردستانی
دوو بار چیمەنتۆی سپی لە هەرێمەوە گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ دوو بار لە جۆری چیمهنتۆی سپی بە بڕی (55) تەن و (20) کیلۆگرام، لە لایەن بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران دوای ئەنجامدانی پشنین گەڕێندرایەوە وڵاتی ئێران.

لە راگەیەندراوێکدا راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ یهكشەممە رێكهوتی (2020/8/9) ههڵساین به گەڕانەوەی دوو بار لە جۆری چیمهنتۆی سپی بە بڕی (55) تەن و (20) کیلۆگرام، لە لایەن بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران پشکنینی تاقیگەیی بۆی ئەنجام درا، بەڵام لە پشكنیندا دەرنەچوو، چونکە لەگەڵ ڕێنمایهكانی دهستهی پێوانهسازی و كۆنترۆڵی جۆری ههرێم ناگونجێت".
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاماژە بەوەشکراوە "لەبەر دەرنەچوونی لە پشکنین هەردوو بارە چیمەنتۆکە لەلایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا چیمهنتۆیهكه گەڕێندرایەوە بۆ ووڵاتی ئێران".

س.س