کوردستانی

سەرکردایەتیی یەکێتی گۆڕانکاری لە شێواز و بەرنامەی کۆبوونەوەکانیدا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرکردایەتیی یەکێتی گۆڕانکاری لە شێواز و بەرنامەی کۆبوونەوەکانیدا دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دروستکردووە ماوەیەکی زۆرە کۆبوونەوە ئەنجام نەدراوە، جێگری سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیش رایدەگەیەنێت ئەگەر مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام بێت ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبوونەوەکانی دەباتە هۆڵێکی فراوانتر و بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان کۆبوونەوەکانی ئەنجام دەدات.

مستەفا چاڵاوی، جێگری سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ بڕیارێک نییە ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبێتەوە".

لەبارەی بەردەوامی مەترسییەکانی کۆرۆنا و شێوازی کۆبوونەوەکانیان چاڵاوی وتی "ئەگەر مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام بێت ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبوونەوەکانی دەباتە هۆڵێکی فراوانتر و بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان و بە بەکارهێنانی دەمامک کۆبوونەوەکانی ئەنجام دەدات، هەروەها دووری نێوان هەر ئەندامێک 2 مەتر کەمتر نەبێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan