کوردستانی
بڕیاری لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمشەو لەماوەی سێ کاتژمێردا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو جار بڕیاری گۆڕی لەبارەی لێبڕینی مووچەی مانگی سێ ھاوشێوەی مانگی دووی ئەمساڵ.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لە کاتژمێر 8ی ئەمشەو وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵی فەرمانبەران بە رێژەی لە 21% بۆ 50% ببڕێت هاوشێوەی مانگی دوو.
هەروەها، دواتر لە كاتژمێر 8:30 خولەک وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم داوای لەگەنجینەكان كرد كاركردن بۆ لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران رابگرن، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ لێدوانێکی فەرمی لەو بارەیەوە نەداوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، مووچەی مانگی دووی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە رێژەی لە 21% بۆ 50% لێیبڕا.
س.س