کوردستانی

بەمشەوە رووداوێکی دڵتەزێن روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەمشەوە رووداوێکی دڵتەزێن روویدا
مەودا میدیا-

کەمێک پێش ئێستا لە قەزای سێمێڵی سەر بە پارێزگای دهۆک شەڕ لە نێوان دووبنەماڵەدا روویدا و بەو هۆیە کەسێک کوژرا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

شەڕەکە کەمێک پێش ئێستا لە قەزای سێمێڵی سەر بە پارێزگای دهۆک لەنێوان ژمارەیەک گەنجدا روویداوە و دواتر شەڕەکە بووە بە شەڕی نێوان دوو بنەماڵە، بەو هۆیەوە گەنجێک کوژراوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

هەروەها، پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەکە و توانراوە شەڕەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و بریندارەکان گەیندراونەتە نەخۆشخانە و دۆخی تەندروستی دوو کەس لە بریندارەکان باش نییە.

وێنەی گەنجە کوژراوەکە



س.س
Qaiwan
Qaiwan