کوردستانی

ڤایرۆسی کۆرۆنا روودەکاتە بەندیخانەی ژنان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤایرۆسی کۆرۆنا روودەکاتە بەندیخانەی ژنان
مەودا میدیا-

 بەندکراوێکی راگیراو لە  بەندیخانەی ژنانی ناوەندیی شاری ئورمیە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و بە هۆی ناجێگربوونی باری تەندروستی بۆ دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، لەماوەی رۆژانی رابردوودا یەکێک لە بەندکراوانی بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە بە ناوی "ناهید خوداکەرەمی" کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ئورمیە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بۆ هەنگاوی ڕاگەیاند "ناهید خوداکەرەمی دوای ئەوەی بۆ دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە چارەنووسی نادیارە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی چەند مانگی رابردوو بەندکراوێکی دیکەی بەندیخانەی ئورمیە بە ناوی "فاتیمە عەلیزادە" تەمەن 53 ساڵ و خەڵکی کرماشان بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدابوو کە مانگرتنی زیاتر لە 200 بەندکراوی ژنی ئەو بەندیخانەیەی لێکەوتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan