کوردستانی
کەمئاوی دەبێتە گرفت بۆ هاوڵاتییانی ئەم سنوورە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کێشەی کەمئاوی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بووەتە گرفت بۆ دانیشتووانی قەزاکە، قایمقامی چەمچەماڵیش رایدەگەیەنێت تاکە چارەسەر بۆ کێشەی کەم ئاوی لە قەزاکە راکێشانی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵە، ئاماژە بەوەش دەکات "کێشەی کەم ئاوی لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و تەکیەی کاکەمەند دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی هەشتاکان.
رەمەک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "کێشەی کەمئاوی لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و تەکیەی کاکەمەند دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی هەشتاکان ، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە لە چەمچەماڵ نە ئاوی ژێر زەوی و نە ئاوی سەر زەوی سازگارمان هەیە ئەمەش وایکردووە کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوە دروست ببێت لە قەزاکە".
ئاماژەی بەوەشکرد "رۆژ بەرۆژ ژمارەی دانیشتووان لە قەزاکە لە زیادبووندان، بۆیە تاکە چارەسەر بۆ ئەو کێشەیە راکێشانی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵە کە لەساڵی 2011وە تەندری بۆ کراوە لە وەزارەتی شارەوانییەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پڕۆژەکە تەواونەکراوە، هەرچەندە چەندین نوسراو داواکاریمان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ماوەی ئەو سێ ساڵەی دەستبەکاربوون یەکەم هەنگاوم ئەوەبوو کە لەگەڵ چەند کۆمپانیەکدا ژمارەیەک بیری ئیرتیوازمان لێدا بەمەبەستی چارەسەکردنی کێشەی کەمئاوی ئەمەش توانی تاڕادەیەک کێشەکە چارەسە بکات، هەروەها لە ساڵی 2017 بە هاوکاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێڵێکی ئاومان لە کانی شەیتان راکێشا، هەموو ئەم هەنگاوانە چارەسەری کاتین بۆ کێشەکە، بۆیە تاکە رێگا بۆ چارەسەکردنی کێشەی کەمئاوی راکێشانی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵە".
س.س