کوردستانی

چەند بڕیارێک لەسەر نەخۆشخانە تایبەتەکان درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند بڕیارێک لەسەر نەخۆشخانە تایبەتەکان درا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی لەبارەی نرخی چارەسەری کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان و چەند پرسێکی دیکە دەکرد و نرخەکانی دیاریکرد بۆ سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەکان.

لە نوسراێکدا وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وەزیری تەندروستی واژۆی کردووە  چەند بڕیارێکی نوێی لەبارەی نرخی چارەسەری کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان و چەند پرسێکی دیکە دەکرد و نرخەکانی دیاریکرد.

ئەوەش هاتووە، هیچ نەخۆشخانەیەک بۆی نیە زیاتر لەو نرخانەی دیاریکراوە پارە لە هاوڵاتی وەربگرێت، هەروەها وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت تیمی گەڕۆکی ماڵان بەبێ رێگەپێدان قەدەغە، بۆیە هاوڵاتییان دەبێت ئاگاداری ئەم حاڵەتە بن و بۆ هەر سکاڵایەک پەیوەندیی بە هێڵی گەرمەوە بکەن.





س.س

Qaiwan
Qaiwan