کوردستانی

هاوڵاتییەکی کورد دوای پێنج ساڵ لە دەستگیرکردنی لە سێدارە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییەکی کورد دوای پێنج ساڵ لە دەستگیرکردنی لە سێدارە درا
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ حوکمی سێدارەی هاوڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو جێبەجێ کرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ حوکمی سێدارەی هاوڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی "کەیوان رەزاقولی" لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە بەڕێوەچوو.

کەیوان رەزاقوڵی تەمەن 43 ساڵ پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی هاورێییەکی خۆی دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan