کوردستانی

کاتی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن ئاشکرا کرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

یەکێک لەو پرۆسانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر دروستکردووە پرۆسەی خوێندنە،  بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانیش رایدەگەیەنێت  پلانەکانیان بۆ ساڵی نوێێ خوێندن بەپێی ئەو مەترسیانە دادەنێن کە ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستی کردووە، ئاماژە بەوەشکرد لە 22ی 9ی 2020 دەوامی خوێندنگاکان دەستپێدەکاتەوە.

بەکر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پلانی نوێمان ئەوەیە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروردەی سلێمانی و سەرجەم بەڕێوەبەری پەروردەی قەزاکان و شارەزایانی بواری پەروەردە کۆمەلێك بژاردەمان داناوە بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە 22ی 9ی 2020 دەوامی خوێندنگاکان دەستپێدەکاتەوە، ئێمەش پلانەکانمان بەپێی ئەو مەترسیانە دادەنێین کە ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستی کردووە".

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "یەک لەو پلانەی کە هەمانە ئەوەیە کە لە هەفتەکەدا خوێندکاران سێ رۆژ دەوام بکەن و سێ رۆژ خوێندن بە ئەلکترۆنی بێت، هەروەها تاوەکو ئێستا لەسەر هیچ بژاردەیەک رێکنەکەوتین و تەنها ئەوە نەبێت خوێندن لەکاتی خۆیدا دەستپێدەکاتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan