کوردستانی
سبەینێ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە سبەی سێشەممە هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتیی دیموکراتی کوردستان لە قەزای دوکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی کۆببنەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوانیان و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن.
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی سێشەممە هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتیی دیموکراتی کوردستان لە قەزای دوکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی کۆدەبنەوە".
سەبارەت بەو تەوەرانەی لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی وتی "بابەتی زۆر هەیە بۆ گفتوگردن لەسەر، بەڵام سەرەکی ترین پرس کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدایە".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا شاندی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پێکهاتوون لە، رزگار عەلی و شاڵاو عەلی عەسکەری و خەسرەو گوڵ محەمەد، هەروەها شاندی پارتی پێکدێت لە مەحمود محەمەد و عەلی حوسێن و هۆشیار زێباری.
س.س