کوردستانی
لە سەرەتای 2020 ەوە 45 مامۆستای ئایینی كۆچی دواییان كردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئاماری فەرمی یەكێتی زانایان لە حەوت مانگی رابردوودا نزیكەی 45 زاناو مامۆستای ئایینی بە هۆكاری جیا كۆچی دواییان كردووە، سەرۆكی یەكێتی زانایانیش دەڵێت "وەفاتی زانایان خەسارەتێكی گەورەیە".
عەبدوڵا مەلا سەعید، سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلام لە كوردستان بە ماڵپەڕی یەكێتی زانایانی راگەیاندووە "لەساڵی 2020 رێژەیەكی زۆر زاناو مامۆستای ئایینی كۆچی دواییان كردووە، ئەمە وێرای رازی بوون بە قەدەری خوای گەورە بەڵام خەسارەتێكی گەورەیە لەناو كۆری زانایان، چونكە ئەوان پێشەنگی میللەتن لەرووی دینداری و گەیاندنی پەیامی ئیسلام".
سەرۆكی یەكێتی زانایان وتیشی: "هۆكاری وەفاتی ئەو مامۆستایانە زۆربەیان بەهۆكاری تەمەن و نەخۆشیەوە بووەو هەندێكیشیان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".
س.ج