کوردستانی
بەرپرسێكی پێشووی یەكگرتوو پۆستێكی باڵا وەردەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەندامێكی پێشووی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، پۆستێكی باڵا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت، بە بڕیاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكرێتە سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان.
لە هەواڵێكی ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە "ئەمڕۆ دووشەممە 10/8/2020 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ بەڕێز عەبدولڕەحمان سدیق واژۆ كرد تا وەك سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان دەستبەكار بێت".
هەر بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێم "لە وتەیەكدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەركەوتن بۆ بەڕێز عەبدولڕەحمان سدیق لە ئەركی تازەیدا، ستایشی شارەزایی و خزمەت و هەوڵەكانی بەڕێزی بۆ پاراستنی ژینگە و بڵاوكردنەوەی كولتووری ژینگەپارێزی هەر لەدوای ڕاپەرینی ئازاری 1991ـەوە تا كاتێك دوای ساڵی 2003 لە بەغدا لە پۆستی وەزیری ژینگەی حكومەتی عیراقیی فیدراڵدا بوو لەو بوارەدا پێشكەشی كردووە، هەروەها هیوای خواست كە هەموو تاكێكی كوردستان هەست بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە ژینگە بكات و بیپارێزێت".
عەبدولڕەحمان سدیق لەدایكبووی 2ی ئازاری 1962 ە ، نووسەر و ئەندازیارە، ئەندامی پێشووی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بوو ، لەماوەی 2003 تا 2004وەزیری ژینگەی عیراق بوو، هاوكات ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بوو.