جیهانی

كۆمكاری عەرەب سەركۆنەی دەستدرێژی توركیا بۆ سەر عیراق دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 كۆمكاری عەرەب سەركۆنەی دەستدرێژی توركیا بۆ سەر عیراق دەكات
مەودا میدیا – سەركۆ جەمال

هەریەك لە كۆمكاری عەرەبی و پەرلەمانی وڵاتانی عەرەب، ئیدانەی هێرشی توركیا بۆ ناوچەی برادۆست دەكەن كە بەهۆیەوە چەند سەرباز و پلەدارێكی سوپای عیراق شەهیدبوون.

ئەحمەد ئەبو ئەلغەیت، ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەب، لەمیانی وتەیەكدا ئیدانەی هێرشی رۆژی سێ شەممەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیای بۆ سەر ناوچەی برادۆست كرد، كە بەهۆیەوە چەند سەرباز و ئەفسەرێكی سوپای عیراق كە پاسەوانی سنوور بوون شەهید بوون.

ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەب، راشیگەیاند "هێرشەكەی توركیا دەستدرێژییە بۆ سەر سەربەخۆیی عیراق و بەها و یاسا نێودەوڵەتییەكان و بنەماكانی دراوسێیەتی".

هەر لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لە كۆمكاری عەرەبی، بە سكای نیوزی وتووە "كۆمكارەكە پشتیوانی هەر جوڵەیەكی عیراق دەكات دژ بە توركیا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی دەستدرێژییەكان بۆ سەر خاكەكەی لەلایەن ئەو وڵاتەوە رابگرێـت".

هەر پەیوەست بەو بابەتە، مەشعەل بن فەهم، سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی، سەركۆنەی هێرشەكەی توركیای بۆ سەر ناوچەی برادۆست لە ناحیەی سیدەكان كرد، وتیشی "ئەمە یەكەمجار نییە توركیا دەستدرێژی دەكاتە سەر خاكی عیراق، ئەمەش پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی و پێشێلی بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیشە".
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان