کوردستانی

داعش هێرشی کرد و کوژراو و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش هێرشی کرد و کوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە گوندی بڵاوە لە سنووری ناحیەی یایچی سەر بە پارێزگای کەرکوک بە ماتۆرسکێلێک بە چەکی بێدەنگ تەقەیان کرد لە ئەنجامدا کەسێک کوژراو و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە گوندی بڵاوە لە سنووری ناحیەی یایچی سەر بە پارێزگای کەرکوک بە ماتۆرسکیلێک بە چەکی بێدەنگ تەقەیان کرد لە ئەنجامدا کوژراوێک و بریندارێکی لێکەوتەوە.

ئەو کەسەی کوژراوە ناوی "وەعد عبد خلف"ە، هەروەها ئەوەی بریندارە ناوی "فلاح خلف محمود"ە و تەمەنی 44 ساڵە و پیشەی کاسبە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan