کوردستانی

بەشە خۆراکی مانگانە بەمشێوەیە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشە خۆراکی مانگانە بەمشێوەیە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای خۆراک لە سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئێستادا دابەشکردنی بەشی سێیەمی بەشە خۆراکی مانگی 5 دابەش دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد دابەشکردنی برنج کۆتایی هاتووە.

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای خۆراک لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا دابەشکردنی بەشی سێیەمی بەشە خۆراکی مانگی 5 دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتییاندا".

ئاماژەی بەوەشکرد "دابەشکردنی برنج تەواو بووە، بەڵام چاوەڕێین زەیت و شەکر بێت و دابەشی بکەین، بۆ ئەوەی کۆتایی بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی 5 کۆتایی بێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan