کوردستانی

تەندروستیی سلێمانی داوایەک ئاراستەی حکومەتی هەرێم دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی سلێمانی داوایەک ئاراستەی حکومەتی هەرێم دەکات
مەودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای دامه‌زراندن بۆ خۆبه‌خشه‌كانی کەرتی تەندروستی بکاتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ بكات.

 د.سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ بكات و له‌وه‌ زیاتر مافه‌ داراییه‌كانی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی فه‌رامۆش نه‌كات".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئه‌گه‌ر له‌م بارودۆخه‌دا خۆبه‌خشه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی نه‌بونایه‌ كه‌رتی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان دووچاری داڕمان ده‌بووه‌وه‌، بۆیه‌ پێوسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسیان بكات و ده‌رگای دامه‌زراندنیان بۆ بكاته‌وه".

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ئێستادا نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌كۆرۆنا له‌سلێمانی جێگای وه‌رگرتنی نه‌خۆشیان هه‌یه‌ و داوا ده‌كه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندووه‌ بچن پلازما ببەخشن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan