کوردستانی

دانیشتووانی گوندێک رووبەڕووی چەکدارانی داعش دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دانیشتووانی گوندێک رووبەڕووی چەکدارانی داعش دەبنەوە
مەودا میدیا-

دانیشتووانی گوندی ئسڵاحی سەر بە ناحیەی جەلەولا رووبەڕووی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش بوونەوە، لە ئەنجامدا چوار کەس لە دانیشتووانی گوندەکە بوونە قوربانی و تاوەکو ئێستا ئەو زیانانەی بەر چەکدارانی داعش کەوتوون نەزانراوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەیانی ئەمڕۆ دانیشتووانی گوندی ئسڵاحی سەر بە ناحیەی جەلەولا رووبەڕووی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش بوونەوە و بەوهۆیەشەوە کەسێک کوژراو و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

جێگای ئاماژە، هەبوونی چەکدارانی داعش لەو ناوچانە ترسی لای دانیشتووان دروستکردووە سەڕەڕای بوونی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و سوپای عیراق لەو ناوچانە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan