کوردستانی
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پرۆژەیەک بۆ ماڵە هەژارەکان ئامادە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کار لەسەر پرۆژەیەک بۆ هەژاران دەکەن و باس لەوەش دەکات سەرجەم داتا و زانیارییەکان ئامادە دەکرێت و دەدرێتە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کار لەسەر پرۆژەیەک بۆ ماڵە هەژارەکان دەکەین و لە رێگەی سیستەم و فۆڕمێکەوە ئامادە دەکرێت دەیدەینە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەریمی کوردستان بۆ ئەوەی پەسەندی بکات".
وەزیری کار و کاروباری حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لەوەش دەکات "ئەم پرۆژەیە هەرکات قەیرانی دارایی بودجە و مووچە نەما ئامادەبێت لەبەردەست ئەنجومەنی وەزیران کاری پێبکات، پرۆژەکە هەنگاوێک دەبێت بۆ کەم بوونەوەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان".
ئەو پرۆژەیەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەتە بە ماڵە هەژارەکانەوە کە بۆ هەرمانگێک بڕی 150 هەزار دیناریان پیبدرێت لە دوای پەسەندکردنی پرۆژەکە و نەمانی قەیرانی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان.
ک.ر