کوردستانی
هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک دەکەنە ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی شاری بانە سەر بە پارێزگای سنە کۆڵبەرێکی گەنجیان لەکاتی کۆڵبەریدا کردە ئامانج و گیانی لەدەستدا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 13ی ئابی 2020 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەستداوە.
پەیامنێری هەنگاو لە شاری بانە ئاماژەی بەوەکردووە، کە لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی "هادی خدری" تەمەن 22 ساڵ گیانی لەدەستداوە، کە خەڵکی گوندی کەریم ئاوای ناوچەی زێویە.
س.س