کوردستانی

لە رانیە و قەڵادزێ خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە، لە دهۆكیش چەند كەسێك دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لە رانیە و قەڵادزێ خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە، لە دهۆكیش چەند كەسێك دەستگیركران
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال

لە شارەكانی رانیە و قەڵادزێ خۆپیشاندانی هاوڵاتیان دەستیپێكردەوە، لە دهۆكیش ئاسایش رێگری كرد هاوڵاتیان و رۆژنامەنووسان بچنە سەر گۆڕی رۆژنامەنووس وەدات حسێن.

بڕیار وابوو ئەمڕۆ رۆژنامەنووسان و خانەوادەی وەدات حسێن، لەسەر گۆڕەكەی لەشاری دهۆك یادی چوارەمین ساڵەی تیرۆر كردنی وەدات حسێن بكەنەوە، بەڵام ئاسایش و پۆلیسی مەدەنی دهۆك رێگرییان لەیادەكە كردووە و هەموو دەرگای گۆڕستانەكەیان گرتووە و نەیانهێشتووە بێجگە لە خانەوادەكەی هیچ كەسێكی دیكە بچێتە گۆڕستانەكە، هەروەها چەند هاوڵاتییەكیش دەستگیركراون.

لەلایەكی دیكەوە لە شاری رانیە و قەڵادزێ خۆپیشاندانی هاوڵاتیان دەستیپێكردەوە و داوای دابەشكردنی مووچە و دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتیی هەرێمی كوردستان دەكەن.

Qaiwan
Qaiwan