کوردستانی

سەركردایەتیەكی یەكێتی چاكبوونەوەی خۆی و خێزانەكەی لە ‌كۆرۆنا راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەركردایەتیەكی یەكێتی چاكبوونەوەی خۆی و خێزانەكەی لە ‌كۆرۆنا راگەیاند
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال

رێبوار تەها، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و پەرلەمانتاری ئەو حزبە لە پەرلەمانی عیراق لە پەیامێكدا، رایگەیاند "دوای 19 رۆژ لە تووشبوونی خۆی و خێزان و منداڵەكانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوەتەوە و ڤایرۆسەكەی تێپەڕاندووە".

وتیشی"پاش 19 رۆژ لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا خوای گەورە شیفای بەخێری بۆ خۆی و خێزان و منداڵەكانی ناردووە، قۆناغی سەختی نەخۆشییەكەیان تێپەڕاند".

رێبوار تەها، باسی لەوەشكردووە "لە‌ماوەی تووشبونیان بەو ڤایرۆسە هەموو كات دوعای شیفا و سەلامەتبونی بۆ هەموو ئەو كەسانە كردووە كە تووشی ڤایرۆسەكە بونە لەهەرشوێنێكی دونیا، ئێستاش پاش چاكبونەوەیان داواكارە لە پەروەردگار رەحمی خۆی بڕژێنێت بەسەر نەخۆشەكان و شیفای بەخێریان بۆ بنێرێت".

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، تا ئێستا 19 هەزار و 335 كەس لە هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 10 هەزار و 821 كەس چاكبونەتەوە و 699 هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.

Qaiwan
Qaiwan