کوردستانی

پەكەكە ناسنامەی فەرماندەیەكی ئاشكراكرد كە لەگەڵ دوو فەرماندەكەی عیراق دا شەهید بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەكەكە ناسنامەی فەرماندەیەكی ئاشكراكرد كە لەگەڵ دوو فەرماندەكەی عیراق دا شەهید بوو
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال

باڵی سەربازی پەكەكە، لەسەر شەهیدبوونی فەرماندەیەكیان لە بۆردوومانەكەی سیدەكان راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە، باس لەوەدەكات ئەو فەرماندەیە لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی عیراق چاوپێكەوتنی هەبووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە، كە باڵی سەربازی پەكەكەیە، راگەیەندراوێكی لەسەر ناسنامەی فەرماندەیەكیان بڵاوكردەوە كە لەگەڵ دوو فەرماندەی سوپای عیراق لە سیدەكان شەهیدبوون.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "لە راگەیەنراوەكەی رۆژی 12ی ئابدا رامانگەیاندبوو، كە لە 11 ی  ئابدا هاورێمان عەگید گارزان، كە یەكێكە لە فەرماندەكانی هەرێمی خواكورك و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عیراق چاوپێكەوتنی ئەنجامدا، لە ئەنجامی هێرشەكەی دەوڵەتی داگیركەری توركدا كە هێزەكانی عیراقی بە ئامانج گرتبوو، شەهید بووە، ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدەمان بەم شێوەیەیە؛
نازناو: عەگید گارزان
ناوی تەواو: موراد كالكۆ
شوێنی لەدایكبوون: قەرس
ناوی دایك و ناوی باوك: خەزال  نورەدین
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: 11ی ئابی 2020  / خواكورك


Qaiwan
Qaiwan