عیراقی

حەیدەر عەبادی دژی ئێران هەڵوێستێکی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەیدەر عەبادی دژی ئێران هەڵوێستێکی راگەیاند
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عیراق رایگەیاند پێشتر ئەمریکا سەروەری عیراقی پێشلکردووە و ئاماژەی بەوەشکرد ئەمڕۆش ئێران سەروەری عیراقی پێشێلکرد.

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عیراق پەیامێکدا رایگەیاند "لە رۆژی 3ی کانونی دووەمی 2020 و 29ی کانونی یەکەمی 2019 ئەمریکا سەروەری عیراقی پێشێلکرد".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆش ئێران سەروەری عیراقی پێشێلکرد".

عەبادی ئەوەشی خستەڕوو "کە ئێمە دوژمنی کەس نین و داوای هاوکاری و دراوسێیەتی لە هەموو دەوڵەتەکان دەکەین لەسەر بنەمای پەیوەندیی بەرژەوەندیی هاوبەش".

جەختی لەوەشکردەوە "ئێمە دژی ئەوەین وڵاتانی دیکە جەنگ و ململانێکانیان لە سەر حیسابی خوێنی خەڵک و خاکی عیراق بکەن".
Qaiwan
Qaiwan