جیهانی

عیراق گەنم و گازوایل و دەرمان بۆ لوبنان دەنێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق گەنم و گازوایل و دەرمان بۆ لوبنان دەنێرێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

حكومەتی عیراق بڕیاریدا زیاتر لە 13 هەزار تۆن گەنم و 100 تانكەر گازوایل بۆ لوبنان بنێرێت، ئەمەش وەك هاوكاری بۆ ئەو وڵاتە دوای ئەوەی بەهۆی تەقینەوەیەك لە بەندەری بەیروت زیانێكی زۆری گیانی و ماددی لێكەوتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فەرمی عیراق، حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمیندارییەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لە لێدوانێكیدا رایگەیاند "ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی داوە لەسەر پێشكەشكردنی یارمەتیی پاڵپشتیی بۆ لوبنان بە ناردنی گازوایل و گەنم و پێداویستی پزیشكیی".

حەیدەر مەجید، وتیشی"بەپێی بڕیارەكە، ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی نەوتی راسپاردووە بە ناردنی 100 تانكەر گازوایل بۆ لوبنان، هاوكات رەزامەندی درا بەوەی وەزارەتی بازرگانی 13 هەزار 300 تۆن گەنم بۆ ئەو وڵاتە بنێرێت، لەگەڵ ناردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی لە رێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە".

لەلایەكی دیكەوە، حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستیی لوبنان،  رایگەیاند "تائێستا ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی تەقینەوە بەهێزەكەی بەندەری بەیروت گەیشتووەتە 177 كەس و چارەنووسی 30 كەس نادیارە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان