کوردستانی
سوپای توركیا تەقە لە پێشمەرگە دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئاژانسی رۆژنیوز بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ لە رێگای گەرووی باران و لە نزیك گوندەكانی گەلی شێخ زادان، لە كاتی تێپەڕبوونی دوو ئۆتۆمبێلی هێزەكانی پێشمەرگە، سوپای توركیا بە دۆشكە تەقەی لێكردوون و فیشەك بەر ئۆتۆمبێلی عەقیدێكی پێشمەرگە كەوتووە".
ئەو ئاژانسە ئەوەشی خستووەتەڕوو "پێشمەرگەكان لە سنووری سیدەكان لە پارێزگای هەولێر، لە ئەركی خۆیاندابوون لە بنكەی گردی گۆڕمەمك بۆ گوندەكانی ئالەكان و گۆڕەشێر رۆشتوون، لەو كاتەدا سەربازانی سوپای توركیا لە نزیك گوندی شێخ زادان بە دۆشكە تەقەیان لێكردوون، لەدەستڕێژەكەد گولە بەر ئۆتۆمبێلی عەقید سەلاح محەمەد فەرماندی بەتالیۆنی دووی هێزی سیدەكان كەوتووە، بەڵام بە سەلامەتی رزگاریان بووە".
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە "عەقید سەلاح هەواڵەكەی پشتڕاست كردووەتەوە و وتویەتی ئەوان لە ئەركی پاراستنی سنووردا بوون، بەڵام فەرمانیان پێنە كراوە وەڵامی هیچ هێزێكی سەربازی بدەنەوە".