کوردستانی
پزیشكانی نەخۆشخانەیەك بایكۆتی دەوامیان كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەهۆی دابەشنەكردنی موچە و پێنەدانی شایستە داراییەكانیان، بەشێك لە پزیشكانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كردووە و رێگە نادەن نەخۆش سەردانە نەخۆشخانەكە بكات.
كارمەندێكی نەخۆشخانەی شار بە مەودای وت "لە ئێستادا رێگە بە چوونە ژوورەوەی نەخۆش بۆ ناو نەخۆشخانەكە نادرێت و ئەوەش گرفتی بۆ هاوڵاتیان دروستكردووە، تەنها ڕێگە بەچوونەژوورەوەی ئەو نەخۆشخانە دەدرێت كە پێویستیان بە چارەسەری بەپەلەیە".
وتیشی "بەبەشێك لە نەخۆشەكانیان وتووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەیەكی دیكە بكەن".
جێی ئاماژەیە لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە بایكۆتی دەوام لە نەخۆشخانەكان لە لایەن پزیشك و كارمەندانی تەندروستییەوە بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیان دەستیپێكردووە.