کوردستانی
تەندروستی ئەم شارە رەتیدەكاتەوە داوای قەدەغەی هاتووچۆیان كردبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دوای ئەوەی هەواڵی ئەوە بڵاوبوویەوە كە تەندروستی دهۆك بەهۆی هەڵكشانی ئامارەكانی كۆرۆنا لەو پارێزگایە داوای قەدەغەی هاتووچۆی كردووە، بەرپرسێكی تەندروستی ئەو شارە هەواڵەكە رەتدەكاتەوە و دەڵێت نازانن كێ ئەو لێدوانەی داوە.
هەمزە رەزیتی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی دهۆك بە مەودا میدیای راگەیاند" ئێمە داوای قەدەغەی هاتووچۆمان نەكردووە، زۆركەس پەیوەندی پێوەكردووم بەڵام ئێمە ئاگاداری لێدوانی لەوجۆرە نین".
وتیشی "نازانین كێ لێدوانی بەناوی ئێمەوە داوە بەهیچ شێوەیەك داوای قەدەغەی هاتووچۆمان بۆ پارێزگای دهۆك نەكردووە بەهۆی دۆخی تەندروستییەوە".
بەشێك لەمیدیاكان، ئەوەیان بڵاوكردەوە، تەندروستی دهۆك لە سنووری پارێزگاكەیان، پێشنیازی راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆیان كردووە، لە بەرامبەریشدا پارێزگاری دهۆك بە میدیاكانی پارتی ووتووە"ئێستا ناتوانین ئەو بڕیارە بدەین، 15ی ئەم مانگە واتە ئەمڕۆ تاوتوێی ئامارەكان و ژمارەی تووشبووان دەكەین، ئەگەر زانیمان تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە رێكاری دیكە دەگرینەبەر".
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی تائێستا هەزار و 619 كەس لە سنووری پارێزگای دهۆك تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 11 كەس گیانیان لەدەستداوە و 621 كەسیش چارەسەركراون.