جیهانی

ترەمپ پەیامێك بۆ ئەسەد دەنێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ترەمپ پەیامێك بۆ ئەسەد دەنێرێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا نامەیەك بۆ بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا دەنێرێت و داوای لێدەكات هاوكاری بێت بۆئەوەی ئۆستن تایس، رۆژنامەنووسی دەستگیركراوی ئەمەریكی بگەڕێنێتەوە ناو كەسوكاری.

ئۆستن تایس رۆژنامەنووسێكی فریلانسە، كاری بۆ فرانس پرێس، واشنتن پۆست، سی بی ئێس و چەندین تۆڕی دیكەی هەواڵی دەكرد و لە 14ی ئابی 2012دا لە خاڵێكی پشكنینی نزیك دیمەشقی پایتەختی سووریا دەستگیركرا و تائێستا بێسەروشوێنە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند "حكومەتی ئەمەریكا بەردەوام هەوڵیداوە لەگەڵ بەرپرسانی سوریا قسەبكات بە مەبەستی ئازاكردنی ئەو رۆژنامەنووسە، لەو چوارچێوەیەشدا دۆناڵد ترەمپ لە ئاداری رابردوودا نامەیەكی بۆ بەشار ئەسەد نارد و پێشنیازی دیالۆگی راستەوخۆی لێكرد".

پۆمپیۆ وتیشی "نابێت كەس گوومانی لە پابەندبوونی دۆناڵد ترەمپ بۆ گەڕاندنەوەی تەواوی ئەو هاووڵاتییە ئەمەریكیانە هەبێت كە لە دەرەوەی وڵات بە بارمتە گیراون یان بەشێوەیەكی هەڵە دەستگیركراون".

هەر لەوبارەیەوە، دۆناڵد ترەمپ،  وتی"لە سەرەتای ئەمساڵدا داوام لە حكومەتی سووریا كرد كارمان لەگەڵ بكات بۆ دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی ئۆستن،جارێكی دیكەش داوا لە سوریا دەكەم لە دۆزینەوەی ئۆستندا یارمەتیمان بدات".



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان