کوردستانی

شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا-

هاتووچۆ سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە لە بەکارهێنانی رێگای سیتەک. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەکدا بڵاویکردەوە "شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە كاری پێویستیان نەبێت رێگای سیتەك بەكارنەهێنن".

 ئاماژەی بەوەشکردووە "ئاگاداری شۆفێران دەكەینەوە كە رێگەی سیتەك بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ در‌وستبووە و تیمەكانی شارەوانی ئاگاداركراونەتەوە تا لەڕێگەی ئامێرەكانیانەوە شەقامەكە پاك بكەنەوە".

لە ئاگادارینامەکەدا هاتووە "داواكارین بەئاگایەوە شۆفێری بكەن ئەگەر كارێكی زۆر گرنگتان نەبوو ئەو رێگەیە بەكارمەهێنن تا باری كەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان