کوردستانی
ناوچەیەکی هەرێم رووبەڕووی مەترسی کۆرۆنا دەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت رێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە هەڵکشاندایە، ئاماژەی بەوەشکرد لە ئێستادا لە هەردوو مەڵبەندی تەندروستی ئاسوودە و نەخۆشخانەی عومەر خەلیفە 25 تووشبووی تێدایە کە بەشێکی زۆریان باری تەندروستییان ناجێگیرە.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "رێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە هەڵکشاندایە و تاوەکو ئێستا 550 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە چەمچەماڵ تۆمارکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەو رێژەیە نزیکەی 440 حاڵەت نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و چاکبوونەتەوە، هەروەها لە ئێستادا لە هەردوو مەڵبەندی تەندروستی ئاسوودە و نەخۆشخانەی عومەر خەلیفە 25 تووشبووی تێدایە کە بەشێکی زۆریان باری تەندروستییان ناجێگیرە و لە ژێر هەناسەدانی دەستکردان".
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ وتی "بەشێک لە تووشبووانی کۆرۆنا لە ماڵەکانی خۆیاندا لەژێر رێنماییە تەندروستییەکان خۆیان کەرەنتینەکردووە تاوەکو پشکنینان بۆ ئەنجام دەدرێتەوە و دڵنیا دەبینەوە لە تەندروستییان".
لەبارەی رێژەی گیانلەدەستدانی کۆرۆنا لەو سنوورە وتیشی "لە سنووری قەزاکەمان 18 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لەم هەفتەیدا زۆرترین رێژەی گیانلەدەستدان لە چەمچەماڵ تۆمارکراوە کە 8 کەس بوو کە پێنجیان رەگەزی نێرن و سیانیان لە رەگەزی مێن".
داواشی لە هاوڵاتییان کرد تا دەتوانن پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و خۆیان بەدوور بگرن لە سەردانیکردنی شوێنە گشتییەکان و تێکەڵاوبوون، هەروەها ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو ئێستا دووجار فەرمانگەکانی سنووری چەمچەماڵمان دەرمانرێژ کردووە".
س.س