کوردستانی

کوڕێک لەلایەن باوکییەوە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کوڕێک لەلایەن باوکییەوە کوژرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی دوێنێ هەینی  لە شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا باوکێک کوڕەکەی خۆی دەکوژێت و دوو گولـلەی پێوەدەنێت و دواتر هەڵدێت و تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە.
 
عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو سەبارەت بە رووداوەکە بۆ مەودا میدیا دواو وتی "ئێوارەی دوێنێ هەینی کاتژمێر 7:00  لە شارۆچکەی خورماتوو باوک و کوڕێک دەبێتە دەمەقاڵێیان و بەوهۆیەشەوە باوکەکە دوو گولـلە دەنێت بە کوڕەکەیەوە و دەیکوژێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "کوژاروەکە ناوی (سەنگەر گۆران)ە و تەمەنی 24 ساڵە یەکێک لە گولـلەکان بەر سەری کەوتووە و ئەوی دیکەشیان بەر سنگی کەوتووە".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا تۆمەتبارەکە کە باوکی کوڕەکەیە هەڵهاتوو و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و گەڕانە بەشوێن تۆمەتبارەکەدا و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە".



س.س
Qaiwan
Qaiwan