کوردستانی

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین دەستی لەکارکێشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین دەستی لەکارکێشایەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین دوای ناڕەزایەتی هاوڵاتییان لە کەرتی تەندروستی ئەو ناوچەیە ئێوارەی ئەمڕۆ نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم کرد.

د.هیوا مەحمود، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد ئاماژەی بەوەکردووە لەبەر چەند کارێکی تایبەتی خۆی دەستلەکاردەکێشیتەوە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ماوەی چەند رۆژێکە هاوڵاتییانی سنووری ئیدارەی راپەڕین دژی خراپی کەرتی تەندروستی و نەبوونی خزمەتگوزاری و نەدانی مووچە گردبوونەوە ئەنجام دەدەن.


س.س
Qaiwan
Qaiwan