کوردستانی

لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران سێ کۆڵبەر بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران سێ کۆڵبەر بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە سنووری ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 15 ئابی 2020 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کوێستانی گوندی (کوران)ی ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و سێ کۆڵبەر کوژراو بریندارکراون.

پەیامنێری هەنگاو لە ئورمیە رایگەیاندووە "بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی سیراج ئەحمەدی تەمەن 37 ساڵ کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی مەخموور ئەحمەدی تەمەن 33 ساڵ و ئەمران کەنعانی برینداربوون".

 س.س
Qaiwan
Qaiwan