راپۆرت
دوای رێككەوتنی لەگەڵ ئیمارات- پێشبینی دەكرێت ئیسرائیل لەگەڵ چەند وڵاتێكی دیكەی عەرەبی رێكبكەوێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو ئیدانەی هەڕەشەكانی ئێران دەكات بۆ سەر ئیماراتی عەرەبی، وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتیش بانگهێشتی باڵیۆزخانەی ئێرانی كرد لە ئەبوزەبی و یاداشتێكی ناڕەزایی پێشكەشكرد، بەحرەین و عومانیش بەنیازن لەگەڵ ئیسرائیل رێككەوتنی هاوشێوەی ئیمارات و ئیسرائیل واژۆ بكەن.
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداوی عەرەبی لە بەیاننامەیەكدا، هەڕەشەكانی حەسەن رۆحانی و بەرپرسانی باڵای ئێرانی لەسەر ئیمارات ئیدانە كرد، دوای ئەوەی ئەو وڵاتە رێككەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ كرد.
بەپێی بەیاننامەكە، داوا لە تاران كراوە پابەند بێت بە بنەما دانپێدانراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و یاسای نیودەوڵەتی و رێز لە سەروەری وڵاتان بگرێت و دەست لە كاروباری ناوخۆیان وەرنەدات، چارەسەری ناكۆكیەكانیشی بەرێَگای ئاشتیانە بكات و دوور بكەوێتەوە لە بەكارهێنانی هێز و هەڕەشە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات بانگهێشتی راپەڕێنەری كارەكانی باڵیۆزخانەی ئێرانی كرد لە ئەبوزەبی و یاداشتێكی توندی پێشكەش كرد تا بیگەیەنێتە حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی كە لە ئیماراتی كردبوو لەسەر ڕێككەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل.
پێشتر، حەسەن رۆحانی سەرۆكی كۆماری ئێران رایگەیاندبوو "ئیمارات هەڵەیەكی گەورەی كردووە رێككەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل كردووە و خیانەتی گەورەی لە گەلی فەلەستین و موسوڵمانان كردووە، هاوكات موحەمەد باقری سەرۆكی ئەركانی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئێرانیش رایگەیاندبوو "پێویستە ئیمارات پێداچوونەوە بە پەیوەندییەكانیدا بكات لەگەڵ ئیسرائیل و تێكچوونی دۆخی نائارامی ناوچەكەشی خستە ئەستۆی ئیمارات".
لەلایەكی دیكەو ئیلی كۆهین، وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل پێشبینی كرد بەحرەین و عومانیش هاوشێوەی ئیماراتی عەرەبی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكەنەوە و رێككەوتنی دیبلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجام بدەن.
كۆهین بە رادیۆی سوپای ئیسرائیلی وتووە "لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئیسرائیل و ئیماراتدا، پێشبینی دەكەن رێككەوتنی دیكە لەگەڵ وڵاتانی كەنداو و وڵاتانی ئیسلامی ئەفریقادا ئەنجام بدەن".
كۆهین جەختیكردەوە "عومان و بەحرەین لە لیستی پێشەوەی وڵاتانی عەرەبی و كەنداون بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل، هەروەها پێشبینی كرد ساڵی ئاییندە رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ وڵاتانی دیكەی ئەفریقا ئەنجام بدەن لە نێویشیاندا سودان".