چاوپێكەوتن
عەبدولستار مەجید: پەرلەمانی كوردستان رۆڵی جارانی نابێت بەهۆی ناهاوسەنگی كورسییەكانییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا_ کاروان رەسوڵ
ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت لەئەسڵدا لەگەڵ پارتی ساردییان نییە نەدەبو وابێت و روونیشیکردەوە ئەوان کەسیان رانەسپاردوە بۆ قسەکردن لەگەڵ پارتی تا کۆمەڵی ئیسلامی بەشداری پێبکات لە کابینەی نۆیەم.
دۆخی سیاسی ناوخۆیی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە چی بارێکدایە، لە ماوەکانی رابردوو هەندێک کەس ریزی کۆمەڵیان جێهێشت، ئایا ئەمە کاریگەریی نەرێنی نەبووە بۆ سەر شێوازی حزبایەتی و سیاسەتکردنتان؟
عەبدولستار مەجید: سیاسەت و بارودۆخی ناوخۆی کۆمەڵی ئیسلامی لە چاو حزبەکانی تری کوردستان بە بارودۆخێکی پرشنگدار تێدەپەڕێت، بەرەو گەشە و پێشکەوتنە، وازهێنانی هەندێک کەسیش لە کۆمەڵ هەم ئاساییە و هەمیش سروشتیە. خەڵک نیگەران دەبێت و خەڵک وازدەهێنێت و خەڵکانی تریش پەیوەندی دەکەن، خەڵکیش هەیە قەناعەتی سیاسی دەگۆڕێت.
واتە کۆمەڵی ئیسلامی وازهێنانی کادرەکانی بە ئاسایی وەردەگرێت؟
عەبدولستار مەجید: بە ئاسایی وەردەگرین تەنها لەوەدا نەبێت ئەگەر مامەڵەیەکی نادروست لەگەڵ کێشەکان بکرێت، وەک هەر حزبێکی تر کێشەی ئۆرگانی و ئیداریمان دەبێت هەندێک جار رای جیاوازمان هەیە لە ناوخۆی حزبدا، بۆیە لەناو کۆمەڵی ئیسلامی لە زۆربەی ئاستەکاندا بڕیارەکان بە زۆرینە یەکلایی دەکەینەوە ، پێشمان وایە زیانمان بەرکەوتووە خاڵکمان لێ جیابووەتەوە. بۆیە تائێستا لەگەڵ هەندێک لەگەڵ ئەو خەڵکانە لەسەر هێڵین قەناعەتیان پێبکەین بگەڕێنەوە بۆ ناو کۆمەڵ، جیابوونەوەکەیان ئەوە نییە قەناعەتیان بە کۆمەڵ نەمابێت، بەڵکو بڕیارێکی ئیداری دراوە و بە بڕیارەکە رازی نەبوون و نیگەران بوون و کۆمەڵیان بەجێهێشتووە.
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی هیچ ڤیتۆیەکی هەیە بتوانی ئەو بڕیارانەی بە زۆرینە دەردەچن رەت بکاتەوە؟
عەبدولستار مەجید: نەخێر ناتوانی، بەڵام مامۆستا عەلی باپیر لەیەک حاڵەتدا لە سەرکردایەتی یان مەکتەب سیاسی رایەکان یەکسان بوون ئەو کەوتە هەرلایەک ئەوە دەنگی مامۆستا یەکلاکەرەوەیە.
قورخکاری لە بڕیاردان و سیاسەتکردن لەناو کۆمەڵی ئیسلامیدا هەیە؟
عەبدولستار مەجید: نەخێر هیچ قورخکاریەک نییە.
کۆمەڵی ئیسلامی بەرەو کۆنگرە
پرۆژەوی بەستنی کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بەکوێ گەیشتووە؟
عەبدولستار مەجید: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەبێت چوار ساڵ جارێک کۆمەڵ کۆنگرە ببەستێت، 2019 چوار ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر بەستنی کۆنگرەدا، سەرکردایەتیمان پڕۆژەی کۆنگرەی ئامادەکردووە کۆمەڵێک لیژنە دروستکراوە لیژنەی پەیڕەو لیژنەی زەمینەسازی بۆ ئاشتەوایی بۆ ئەوانەی نیگەرانن و گلەییان ئەگەر وازیان هێنابێت یان نا قسەیان لەگەڵ دەکرێت. ئەم لیژنانە کاریان تەواو بووە، لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە دروستکراوە و دەستبەکارەکانی دەکات.
گەشبینن سەرکەوتووبن لە گەڕانەوەی کادرە زویرەکانتان؟
عەبدولستار مەجید: لە گەڕانەوەی کۆمەڵێکیان بەڵێ پشت بە خوا.
رۆژی بەستنی کۆنگرەتان دیاریکردووە؟
عەبدولستار مەجید: رۆژەکەمان دیاری نەکردووە، بەڵام لە 2019 کۆنگرە دەبەستین.
کۆمەڵی ئیسلامی و پارتی
سەبارەت بە پەیوەندییەکانتان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆمەڵی ئیسلامی هەوڵی نەداوە نیگەرانییەکانی لەگەڵ پارتی بڕەوێنێتەوە؟
عەبدولستار مەجید: ئێمە پێمان خۆشە لەگەڵ هەموو حزبەکان پەیوەندیمان خۆش بێت تا ئاستی رێککەوتن، ئێمە لە حکومەت ئۆپۆزسیۆنین نەک لەسەر ئاستی حزب. پێمان باشە پەیوەندیشمان لەگەڵ پارتی باش بێت لەگەڵ پارتی دەنگمان لێک دانەبڕیوە و پێویستمان بە نێوەندگیری نییە، ئامادەیی سەردانمان هەیە بۆ لای پارتی و ئەگەر ئەوانیش بیانەوێت سەردانمان بکەن ئامادەین پێشوازیان لێ بکەین.
دەنگۆی ئەوە هەبوو دەستپێشخەری سەردانێکی مامۆستا عەلی باپیر بۆ لای مەسعود بارزانی رەتکراوەتەوە، ئەم دەنگۆیە راست بوو؟
عەبدولستار مەجید: نەخێر هیچ شتێکی لەو جۆرە بوونی نەبوو.
ساردی پەیوەندییەکانی پارتی و کۆمەڵ کاریگەریی هەیە لەسەر پەیوەندی فراکسیۆنەکانتان لەناو پەرلەمانی کوردستان؟
عەبدولستار مەجید: پارتی فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمان دوو جار سەردانیان کردووین و هەمەهانگی و لێکتێگەیشتنی باشمان لەگەڵیان هەیە. لەئەسڵدا لەگەڵ پارتی ساردیمان نییە و نەدەبوو وابین، کولتووری حزبایەتی لە هەرێمی کوردستان کولتوورێکی سەقەتە.
مەبەستت ئەوەیە حزب و حکومەت تێکەڵ بوونە و پەیوەندییەکانیان لێک جیاناکرێنەوە؟
عەبدولستار مەجید: بەڵێ دەستوەردان هەیە، بەدیاریکراویش حزبی دەسەڵاتدار.
کاتێک ئێوە لە کابینەی هەشتەم وەزیر بوون، کۆمەڵی ئیسلامی دەستی لە ئیشوکارەکانت وەردەدا؟
عەبدولستار مەجید: نەخێر بەهیچ شێوەیەک، بەڵگەم لەبەر دەستە کۆمەڵ بۆچوونی جیاواز بووە من وەک وەزیر ئیشی خۆم کردووە لەوانەشە هەندێک بەرپرسی کۆمەڵ گلەیی هەبووبێت، منێش وتومە من وەزیرم وەک وەزیر ئیش دەکەم نەک وەک مەکتەب سیاسی کۆمەڵ.
خولی نوێی پەرلەمان
بەڕێزتان دەستپێکی ئەم خولەی پەرلەمان چۆن دەبینن؟
عەبدولستار مەجید: هەست دەکەم پەرلەمان ئەو رۆڵەی جارانی نەبێت، ئەویش پەیوەندی بە ناهاوسەنگی هێزەکانەوەیە.
باوەڕتان بەڕاستی ژمارەی کورسی حزبەکان لەناو پەرلەمان هەیە؟
عەبدولستار مەجید: نەخێر، ئەگەر من قەناعەتم وابێت پارتی 45 کورسی هێناوە بەبێ تەزویر و یەکێتی بەهەمان شێوە، ئەوا من یەکەم کەس دەبووم پیرۆزباییم لێدەکردن، پێشموایە کورسییەکی زۆر تەزویریان کردووە و دەنگی راستەقینەی خۆیان نین. دەنگی کۆمەڵ دەنگی راستەقینەی خۆمانە، ئەوان تەزویریان کردووە و لاسەنگی دروستبووە. من چەندین بەڵگەی تەزویرم لەبەردەستە، ئەم کورسیانەی پەرلەمان کورسی راستەقینە نین.
لەگەل لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی تری پەرلەمان هەمەهانگیتان چۆنە، هەرچەند کورسییەکانتان کەمە بەتایبەت لەگەل یەکگرتووی ئیسلامی؟
عەبدولستار مەجید: راستە وەک ژمارە کەمین، بەڵام پشتیوان بەخوا وەک هەڵوێست لە پێشەوە دەبین و کارێکی تری ئێمە چاودێریکردنی حکومەتە، ئەمە بەیەک کەسیش دەکرێت. بڕیارمان داوە ئۆپۆزسیۆنێکی چاوتیژ دەبین بەرانبەر بەو بەرنامەی حکومەت لە پەرلەمان خستیەڕوو، ئێمە هەرشتێک بەباش بزانیین دەیکەینە پڕۆژە، لەگەل فراکسیۆنی یەکگرتوو بڕیارمان داوە باشترین هەماهانگیمان هەبێت بۆ ئەو پڕۆژەنەی پێکەوە بین لەگەڵ نەوەی نوێ و حزبی شیوعیش.
جیاوازی ئایدۆلۆجی و فکری نابێتە رێگر لەنێوان فراکسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەکانی پەرلەمان؟
عەبدولستار مەجید: بەلای ئێمەوە نەخێر، کاری باش و خێر لای ئێمە پێوەرە.
چاوتان لە دەنگی زیاترە یان لە خزمەتی زیاترە بۆ داهاتوو؟
عەبدولستار مەجید: بڕوامان وایە بە خزمەتی زیاتر دەنگی زیاتر بهێنین، بۆ خزمەتی زیاتر بمانەوێت بۆ پرۆژەیەک لێکتێگەیشتن لەگەل لایەنێکی تر دەکەین.
پێتانوایە لەم قۆناغەدا زەمینە لەبارە بۆ چاکسازیی و بە ئاسانی دەکرێت؟
عەبدولستار مەجید: ئەگەر ئیرادە هەبێت بەڵێ دەکرێت، ئەگەر دەستی حزب دووربخەیتەوە لە پەرلەمان، ئەوا پەرلەمان دەتوانێت کاری باش بکات بەگشتی دەستوەردانی حزب هەیە و رێگرە، بۆ ئێستاش زووە بڕیار لە کاری ئەم کابینەیە بدەین، جارێ هیچمان نەبینیوە و بڕیار نادەین جارێ زووە.
تێڕوانینی ئێوە چییە بۆ لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بوونی بارەگاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان؟
عەبدولستار مەجید: ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان پێویستمان بە یەک هەڵوێستییە، کۆمەڵ لەسەر ئێران و تورکیاش بەیاننامەی دەرکردووە بەبێ جیاوازی ئێران یان تورکیا خەڵکی کوشتبێت ئیدانەمان کردووە، ئەرکیشە لەسەر حکومەت سنوورەکانی بپارێزێت.
پەیوەندی یەکێتی و کۆمەڵی ئسلامی
پەیوەندی کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە چ ئاستێکدایە؟
عەبدولستار مەجید: پەیوەندی کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئاساییە، دیداریشمان بووە بڕیار بوو پەیوەندیشمان باشتربێت تا ئاستی رێککەوتن. لەم رۆژانەدا ئەمیری کۆمەڵ سەردانی کاک کۆسرەت و مەکتەبی سیاسی یەکێتی کردبوو بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانمان و بۆ کاری پێکەوەیی و خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پێیخۆش بوو کۆمەڵی ئیسلامی بەشداری کابینەی نۆیەم بکات؟
عەبدولستار مەجید: یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دوو سێ جار باسیان کرد وتیان پێمان خۆشە بەشداربن، ئیتر نازانم بە پارتیان وتوە یان نا ئەو وەڵامە لای یەکێتییە، ئێمە کەسمان رانەسپاردووە بۆ قسەکردن لەگەڵ پارتی.
راوێژ دەدەمە وەزارەتی کشتوکاڵ
ئێستا بەدەر لە کارەکەت داوات لێبکرێت بۆ هاوکاری و راویژ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هاوکاردەبێت؟
عەبدولستار مەجید: بەڵێ بەدڵنیاییەوە هاوکاردەبم و سەردانی وەزیری کشتوکاڵ بێگەرد خانم کردووە، بەدڵسۆزییەوە هەرچی بەباشم زانی بیێت بۆ ئەوە وەزارەتە و کشتوکاڵ پێم وتوە، ئەوێش بەتەلەفون رای وەرگرتووم، ئەویش سیفەتێکی ئیجابی بێگەرد خانە، من هەرشتێکیش بە باش بزانم پێان دەڵێم و هەرکاتێکێش راوێژ بە من بکەن درێغی ناکەم.
زەوییە کشتوکاڵییەکانی هەرێم بایی ئەوە دەبن کە کوردستان بگەیننە دۆخی خۆبژێوی؟
عەبدولستار مەجید: کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەڵێ بەزیادیشەوە خەرجییەکانی هەرێم تێدەپەڕێنێت ئەگەر بۆ پێنج ساڵ داهاتێکی باش هەبێت بۆ پڕۆژەکانی ئەم وەزارەتە ئەوا دەمان گەیەنێتە خۆبژێوی، وڵاتانی دراوسێمان حەز بە پێشکەوتنمان ناکەن و پێان خۆشە بەردەوام پێویستت بە ئەوان بێت.