عیراقی
وەقفی سوننی لە عیراق سەبارەت بە کردنەوەی مزگەوتەکان بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دیوانی وەقفی سوننی لە عیراق رایدەگەنێت پاش تێپەڕینی زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر داخرانی مزگەوتەکاندا تێدەپەڕێت، ئاماژەی بەوەشکرد لە 20ی ئەیلولی داهاتووەوە دەکرێنەوە.
دیوانی وەقفی سوننی لە عیراق رایدەگەنێت پاش تێپەڕینی زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر داخرانی مزگەوتەکاندا تێدەپەڕێت، ئاماژەی بەوەشکرد لە 20ی ئەیلولی داهاتووەوە دەکرێنەوە.
لە راگەیەندراوێکدا دیوانی وەقفی سوننی لە عیراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە سەعد كەمبش، سەرۆكی دیوان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئەوقاف لە پارێزگاكانی عیراق و زانایانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا كۆبووەتەوە و بڕیاردراوە بەوەی، مزگەوتەکان کە لە مانگی ئازاری رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری عیراق داخراون لە 20ی مانگی داهاتوودا دووبارە بە رووی نوێژخوێناندا دەكرێنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو بڕیارە پاش ئەوە دەرکراوە کە پێشتر سەرۆكایەتی دیوانی وەقفی سوننی داواكارییەكی بە ئامانجی دووبارە كردنەوەی مزگەوتەكان بەرووی نوێژخوێناندا پێشكەش بە لیژنەی باڵای تەندورستیی و سەلامەتی نیشتمانیی كردبوو"، ئەوەشخرایەڕوو "لە میانی كۆبوونەوەكەدا بە كۆی دەنگی ئامادەبووان دەنگ لەسەر بڕیاری دووبارە كردنەوەی مزگەوتەكان بەرووی نوێژخوێناندا لە 20ی مانگی داهاتوودا دراوە".
س.س
س.س