کوردستانی
وردەکاری دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە خاڵەکانی پڕۆژە یاسای چاکسازی کە بڕیارە رۆژی یەکشەممە لە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.
رووپاک ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران یەکێکە لە خاڵەکانی پڕۆژە یاسای چاکسازی، کە هەر مووچە خۆرێک لەرێگەی ئەو هەژمارە بانکییەوە مووچە وەردەگرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "جارێ ئەو هەژمارە بانکە سوودی نیە، لەبەر ئەوەی ئەو یاساییەی کە هەیە بە لەبەرچاوی گرتنی بارودۆخی دارایی ئینجا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار دەدات مووچە پاشەکەوتکراوەکان بخاتە سەر ئەو هەژمارە یاخود نا".
سەبارەت بەدەستپێکردنی دروستکردنی ئەو هەژمارە رووپاک ئەحمەد وتی "ئەو بڕیارە لەناو بڕگەیەکی پڕۆژە یاسای چاکسازیدایە و دەبێت پڕۆژەکە دەنگی لەسەر بدرێت و بکرێت بە یاسا لە پەرلەمانی کوردستا، دواتر حکومەت رێنمایی تایبەتی بۆ دەردەکات و کاری لەسەر دەکات".
لە وەڵامی پرسیاری مەودا میدیادا کە پرسی ئایا لە پڕۆژە یاساکەدا هاتووە فەرمانبەران چۆن مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان بەکاربهێن ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکرد "نەخێر لە پڕۆژە یاساکەدا هیچ باس لەوە نەکراوە".